سه‌رۆكی ده‌سته: به‌ڕێژه‌ی 20% ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رز بۆته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتیاری نزیكه‌ی حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوه، له‌ساڵی رابردوشدا به‌ڕێژه‌ی 20% هاتنی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێم رووی له‌زیادبون كردووه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ساڵی رابردوودا حه‌وت ملیۆن و 279 هه‌زار و 913 گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به‌راورد به ساڵی رابردوو به‌ڕێژه‌ی 20% ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رز بۆته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌شتوگوزاری ناوخۆیی زیاتر بوژاوه‌ته‌وه و له ساڵی 2023دا زیاتر له دوو ملیۆن گه‌شتیار و سه‌ردانیكاری ناوخۆیی تۆماركراون.
په‌یوه‌ست به وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری گه‌شتیاری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتیاری بریتی بوه له حه‌وت ملیار و 409 ملیۆن و چوار هه‌زار و 760 دۆلار، به‌وپێیه سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رههێنان له بواری گه‌شتیاری له پێش هه‌مو سێكته‌ره‌كانی دیكه‌وه‌یه و له پله‌ی یه‌كه‌م دێت به رێژه‌ی 42.88%.
هاوكات له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی ژێرخان و خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری، ئه‌مه‌ل جه‌لال باسی له‌وه‌كرد، ته‌نها له ساڵی 2023دا به بودجه‌ی یه‌ك ملیار و 278 ملیۆن و 481 هه‌زار و 415 دینار 27 پرۆژه جێبه‌جێكراون.
سه‌باره‌ت به ره‌خساندنی هه‌لیكار له كه‌رتی گه‌شتوگوزار، ئه‌مه‌ل جه‌لال باسی له دامه‌زاراندنی پۆلیسی گه‌شتیاری، پێگه‌یاندنی رێبه‌ری گه‌شتیاری، كاركردن به رێنمایی به‌كارخستنی ده‌ستی كاری ناوخۆیی به رێژه‌ی 75% و دامه‌زراندنی زیاتر له 100 فه‌رمانبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان كرد.




