مەسروور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە سویسرا

سویسرا-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، گەیشتە وڵاتی سویسرا.
رۆژی دووشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە وڵاتی سویسرا بە مەبەستی بەشداریکردن لە 54ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس.




