٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر بەنداوی دھۆک پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتوگوزاری دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_ جێگری پارێزگاری دھۆک گوتی: ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی کۆرنیش بۆ گەشتوگوزار لە سەر بەنداوی پارێزگای دھۆک، بەقۆناغ دروست دەکرێت و لە قۆناغی یەکەم حکوومەت خۆی جێبەجێی دەکات کە پێویستی بە ١٠ملیار دینار ھەیە، لە قۆناغەکانی دیکە دەدرێتە وەبەرھێنەران، چونکە پڕۆژەکە فراوانە و چەندین بەش لەخۆ دەگرێت، ئەو پڕۆژەیە بە تەواوبوونی سیمایەکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش دەداتە پارێزگای دھۆک.

ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی کۆرنیش لە دەوروبەری بەنداوی دھۆک دروست دەکرێت و دەبێتە پڕۆژەیەکی گەشتوگوزاری کە زۆر بەش لەخۆ دەگرێت، بەھۆی ئەوەی بودجەیەکی زۆری پێویستە بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت، پێکدێت لە بەشی پیادە و دابینکردنی خزمەتگوزاری ئاو و کارەبا و ھەندێک پردی جوانکاری لەسەر بەنداوەکە دروست دەکرێت لەگەڵ دروستکردنی ئۆتێل و مۆتێل و خواردنگە، بۆیە بەپێی دیزایینەکە پڕۆژەکە زۆر گەورە و فراوان دەبێت ، قۆناغی یەکەم حکوومەت خۆی جێبەجێی دەکات کە پێکدێت لە شوێنی پیادە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، دواتر دەدرێتە وەبەرھێنەرەکان بێن پڕۆژەی دیکە ئەنجامبدەن.

ماجید سەید ساڵح گوتیشی: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە پێویستی بە ١٠ملیار دینارە، ئێستا بەو ھۆیەی زەویەکە ھەندێک کێشەی ھەیە و خاوەنی ھەیە، لە قۆناغی کوژاندنەوەی زەوی و ئامادەکردنی دیزاینداین، تەواو بێت دەست بە دروستکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە دەکرێت، پڕۆژەکە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت بۆ گەشتیاران و گەشتوگوزار و سیمایەکی زۆر جوان دەداتە پارێزگای دھۆک.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار