٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیدارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى گشتیى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوا دیداریدا له‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتیى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى، ده‌رباره‌ى دۆخى وڵات هاوڕا بوون كه‌ ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى نیشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكییان له‌ سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و ته‌بایى و هاریكاریى پێكهاته‌كانى كرده‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و پشتگیرى له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شایسته‌كانى، كرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار