نێچیرڤان بارزانى و هومام حه‌مموودى كۆبوونه‌وه

هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هومام حه‌مموودى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامیى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخى عێراق به‌گشتى كرد و داكۆكییان له پاراستنى سه‌قامگیریى وڵات و به‌دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان.
گرنگیى هاریكاریى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى ئه‌م قۆناغه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




