سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى هاوپه‌یمانیى نه‌هجى عێراقى كۆبوونه‌وه

له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولساده ئه‌لفرێجى، ئه‌میندارى هاوپه‌یمانیى نه‌هجى عێراقى، له‌باره‌ى دۆخى سیاسیى و ئه‌منیى عێراقه‌وه، گفتوگۆیان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسى و ئه‌منیى عێراق كرده‌وه و هاوڕا بوون كه تێكدانى دۆخى ئه‌منى و به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان به هێرشى درۆنى، هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى بۆ عێراق لێناكه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، پشتگیری‌یان بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ناردنى شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.




