نێچیرڤان بارزانى و هادى ئه‌لعامرى كۆبوونه‌وه
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و داكۆكییان له پێویستیى پاراستنى سه‌قامگیریى عێراق و نه‌بوونى به به‌شێك له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگیى چاره‌سه‌ركردنیان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ماف و شایسته دارایییه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان پارێزراو بێت.




