٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ر له‌ به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراقى فیدرالى به‌ڕێز د. عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد.

له‌ دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌ و باسیان له‌ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت فیدرالیى عێراق له‌مباره‌وه‌ كرد.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بە گیانێكى نیشتمانییانه‌ بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار