نێچیرڤان بارزانى و سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیى حیكمه، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوانیان بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌رى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ماف و شایسته‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پارێزراو بن، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان به قووت و گوزه‌رانى خۆیان، باجى كێشه سیاسییه‌كان نه‌ده‌ن.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كان و دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیى باڵا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات به‌ر له هه‌موو شتێك بێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق نه‌بێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزییه‌كان.
دۆخى سیاسیى وڵات و گرنگیى پشتگیرى له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراقى فیدرالى و سه‌رخستنى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




