٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

تەوەرێکی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرایەوە.

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و پاراستنی سەلامەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلوماسییەکان لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونیان لە ئەرکەکانیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار