سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له به‌غدا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تێكچوونى سه‌قامگیریى هه‌ر به‌شێكى عێراق، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى وڵات هه‌یه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان له عێراق كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى.




