٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیى نوێی کۆریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 1/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور.

هەواڵی پەیوەندیدار