سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى كۆبوونه‌وه

به‌غدا-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى نه‌سر ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بیروڕیان گۆڕییه‌وه و تیشكیان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه.
هه‌ردوولا داكۆكییان له پێوستیى پاراستنى عێراق له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گرنگیى هاریكاریى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه نابێ هاووڵاتییان له ژیان و گوزەر‌انى خۆیان، باجى كێشه سیاسییه‌كان بده‌ن.
تاوتوێكردنى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكەی دیداره‌كه بوو.




