سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمار جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه

به‌غدا-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدرالى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ناردنى شایسته داراییه‌كان و بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدرالى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه نابێ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سیاسییه‌كان بكرێت.
ده‌رباره‌ى ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانیشى، دووپاتیان كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵا و ئارامى و سه‌قامگیریی وڵات و دوورگرتنى له هه‌ر ئاشووب و ئاڵۆزییه‌ك.




