سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه

به‌غدا-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فالح فه‌ییاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و هاووڵاتییان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌مووان بێت. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زیان به ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




