سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دۆخى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌ه‌كانیدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزییه‌كان. له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران.




