نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌یس خه‌زعه‌لى كۆبووه‌وه

له میانى سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و دوورگرتنى عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیری‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، ده‌ربڕى.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




