نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبوونه‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق، هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له ڕۆڵ و پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و یارمه‌تیدانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به هێرشكردنه سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ده‌بێ ئارامى و ئاساییشى وڵات پارێزراو بێت و عێراق نه‌خزێته نێو كێشه و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه‌یان به زیان بۆ ئارامى و سه‌قامگیریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا.




