نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/1/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پارتى ته‌قه‌دوم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى ئێستا و پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات و دوورگرتنى له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه.
ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاگانى عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




