٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو ڕێگای ستراتیژی لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی:  دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان دوای ڕەزامەندی دروستکردنیان کرانە تەندەر، ئێستا کراونەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن داین، دوای ئەوەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی ھەردوو پڕۆژەی ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک و ئاکرێ بۆ قەندیل درا، درایە تەندەر و تەندەریش ئێستا کراوەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن دایە، ھەرکاتێک دیراسەکردنی تەواو بێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: تەندەر دوو قۆناغی ھەیە کردنەوەی تەندەر و دیراسەکردنی، دوای دیراسەکردنەکە تەواو دەبێت و وەزیر ڕەزامەندی لەسەر دەدات، ئەوکات ئیحالە دەکرێت بۆ کۆمپانیا، جارێ دیراسە دەکرێت کە تەواو بوو ئەوکات وردەکاریەکانیش دەخرێنە ڕوو.
بڕیارە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بکرێتە دووساید و چاوەڕێ دەکرێت پێویستی بە ١٠٠ملیار دینار ھەبێت و پڕۆژەی ئاکرێ بۆ قەندیلیش ڕێگایەکی گرنگە، سایدێکی چاککراوە و سایدەکەی دیکەش چاکدەکرێت، لەبەر ئەوەی ڕێگاکە پێویستی بەچاککردن و دروستکردن ھەیە .

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار