٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەدھۆک ٧٠٠ میگاوات کارەبا بەرھەم دەھندرێت"

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا حکوومەت دەستیکردوە بە ڕاکێشانی ھێڵی سووتەمەنی بۆ وێستگەی کاشێی دھۆک، دەشڵێ: ئەمساڵ وێستگەی کاشێ ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێ و دەخرێتە نێو تۆڕی نیشتمانی.

شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی کردوە بە ڕاکێشانی ھێڵی سووتەمەنی بۆ وێستگەی کاشێی دھۆک بە مەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا، ئێستا پڕۆژەکە لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەواو بووە و لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە ڕاکێشانی سوتەمەنی دەکرێت تا دەگەیەندرێتە وێستگەی کاشێ لە دھۆک و ھەموو یەکەکانی وێستگەکان دەخرێنە کار.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای دھۆک دەشڵێت: ئەمساڵ ڕاکێشانی سووتەمەنی بۆ کاشێ تەواو دەبێت و ڕێژەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وێستگەی کاشێ دەگاتە ٧٠٠ مێگاوات، چونکە وێستگەی کاشێ توانای بەرھەمهێنانی ھەیە، بەڵام بەھۆی نەبوونی سووتەمەنی نەتوانراوە بەرھەمی کارەبا زیاد بکرێت.

شاکر مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەو کارەبایەی لە وێستگەی کاشێ بەرھەم دێت دەچێتە ناو تۆڕی گشتی و بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستانە نەک تەنیا پارێزگای دھۆک، بەڵام جگە لەوەی کارەبای دھۆکیش زیاد دەبێت چەندین سوودی دیکەی ھەیە بۆ پارێزگای دھۆک لەوانەش باشبوونی ڤۆلتیەی کارەبا چونکە بەھۆی کەمی ڤۆلتیە کێشەی کارەبا ھەیە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار