مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەریم محەمەدەمین ھەڵەبجەیی دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەریم محەمەدەمین ھەڵەبجەیی کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کەریم محەمەدەمین ھەڵەبجەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (کەریم محەمەدەمین ھەڵەبجەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤




