٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێر ٢٥ پۆند لەژێر جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا ٢٥ پۆند لە سنووری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن، دەشڵێ: بە تەواوبوونیان کاریگەر دەبن لەسەر سامانی ئاو و کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ.

ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێستا ٢٥ پۆند لەژێر جێبەجێکردندان لە سنووری پارێزگای ھەولێر، بە دروستکردنی ئەو پۆندانە ڕێژەیەکی زۆری ئاوی سەر زەوی گلدەدرێتەوە، بۆ چەندین مەبەست سوود لە ئاوی باران وەردەگیرێت، بەشێک لەو پۆندانە بەڕێژەیەکی باش جێبەجێکراون و دوای تەواوبوونیان کاریگەرییان دەبێت لەسەر بواری ئاو لە ھەرێمی کوردستان.

ڕێبوار کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: یەکێک لەو پۆندانە دەکەوێتە بەرزاییەکانی کەسنەزان و ئەوانی دیکەش بەسەر ناوچەکانی دیکەی ھەولێردا دابەش کراون،  دروستکردنی ئەو پۆندانە بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و گەشتیاری و ئاژەڵداری سوودی گەورەیان دەبێت، ھەروەھا مەبەستی سەرەکیش لە دروستکردنی ئەو ھەموو پۆندە پاراستنی سامانی ئاوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار