٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک سەد کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەرفەرمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەد کارمەندی تەندروستی لە دھۆک دادەمەزرێن، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆکیش دەڵێ: ناوەکان ڕەوانەی وەزارەت کراون و دوای دەرچوونی فەرمانی کارگێڕی کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار دەبن.

د.ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەد کارمەندی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک دادەمەزرێن، ئەو کارمەندانەش زیاتر بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دھۆکن، چونکە لە زۆر شوێن پێویستمان بە کارمەند و پزیشک ھەیە و کێشەی کەمی میلاکمان ھەیە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک گوتی: ناوی ئەو سەد کارمەندەی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە ڕەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراون بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی، دوای گەڕانەوەی ناوەکانیان دەست بە جێبەجێکردنی فەرمانەکە دەکرێت و کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار دەبن.

د.ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک کێشەی کەمی میلاک ھەیە و کەمترین میلاک لەسەر ئاستی کوردستان لە تەندروستی دھۆکە، لەبەر ئەوەیش ناتوانین بەشی دیکەی تەندروستی بکەینەوە چونکە میلاکمان کەمە، ئەوانەیشی دامەزراون بەشێوەی گرێبەست کار دەکەن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار