٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری قەزا و ناحیەکانی دھۆک ٦٩ پڕۆژە لەلایەن شارەوانییەکان جێبەجێکراون

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ساڵی ڕابردوو  ٦٩ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزاو ناحییەکانی دھۆک جێبەجێکراون، سێ گرێبەستیش لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە ئەنجامدراون.

دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو ٦٩ پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە ٥٤ ملیار دینار جێبەجێکراون، ھەروەھا ساڵی ڕابردوو سێ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان کراون بە گوژمەی زیاتر لە ١٦ ملیار دینار ئەویش بۆ خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی ماڵان، واتا تەنیا ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ٧٣ ملیار دیناری بۆ شارەوانییەکانی دھۆک خەرج کردووە و ١٥%ی ئەو پارەیە لە داھاتی شارەوانی بووە.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دھۆک گوتیشی: لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ٣٠٠ پڕۆژە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی دھۆک جێبەجێکراون، لەو پڕۆژانەی ساڵانی ڕابردوو ١٩٥ پڕۆژە تەواوبووینە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییانی قەزاو ناحیەکانی دھۆک، ١٠٥ پڕۆژەی دیکەیش کاریان تێدا بەردەوامە بۆ تەواوکردنیان.

دیار بەحری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: شارەوانییەکانی دھۆک ١٩ پارک و ٣٣٠ کیلۆمەتر جادەی دروستکردووە و ٣٧٠ ھەزار مەتریش جادە بە کۆنکرێت جێبەجێکراوە،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی دھۆک بەردەوام دەبێت لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ھاووڵاتییان و چەندین پڕۆژەی دیکەیشیان لەپلاندایە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار