٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دوو پرس تاووتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆ دەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەكەن.

بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیازەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشكەشی حكوومەتی فیدڕالی كردووە.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار