٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگـەیاندن و لقی ٢ی پـارتی جه‌ختیان لە ھەماھەنگی و بەیەکەوە کارکردن کرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر سـالار عـوسمان، بـەرپرسی بـەشی ڕۆشـنبیری و ڕاگـەیاندنی پـارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی لقی ٢ی پارتی لە ھەولێر کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا باس لە ھەماھەنگی و میکانیزمی بەیەکەوە کارکردن کرا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بتوانرێت بەشێوەیەکی باشتر کار بکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردن بە ھاووڵاتیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری ھەڤاڵانی بەش سەردانی لقی ٢ـی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوو لەلایەن بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لق و کارگێڕ و ئەندامانی لق بە گەرمی پێشوازی لێکران.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ھەڤاڵانی بەشەکانی پێگەیاندن و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لق ئامادەبوون، باس لە ھەماھەنگی و میکانیزمی بەیەکەوە کارکردن کرا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا بتوانرێت بەشێوەیەکی باشتر کار بکەن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردن بە ھاووڵاتیان و ھەرێمی کوردستان.

لە کۆتایشدا گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر ڕەوشی ڕاگەیاندن لە ئێستا و ئەرکەکانی داھاتوو کرا و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە درا.

هەواڵی پەیوەندیدار