٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: مانگێک دەرفەتە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_ بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی ھەڵبژاردن ١٠ ڕۆژ بۆ تانەدان دیار دەکرێت، دواتر لە ماوەی مانگێک  ئەنجامەکان پەسەند دەکرێن و دەبنە فەرمیی.

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەپێی یاسا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ١٠ ڕۆژ بۆ تانەدان لە ئەنجامەکان لەلایەن لیست و کاندیدان دیار دەکرێت، دوای ئەو وادەیە لە ماوەی مانگێک پێویستە تانەکان یەکلایی بکرێنەوە و ئەنجامەکان پەسەند بکرێن و ڕابگەیندرێت.

خالد عەباس گوتیشی: لە ھەموو عێراق لیست و کاندیدەکان ٢٧٠ تانەیان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق داوە.

لە ١٨/١٢/٢٠٢٣ی ساڵی ڕابردوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، لە ماوەی ڕابردوو ئەنجامەکان ڕاگەیندران و دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکانیش لە لایەن کۆمسیۆنەوە کرایەوە، بۆ ئەوەی ھەر لایەنێک تێبینی ھەبێت تانەی خۆی پێشکەش بکات.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار