د.خالید ڕێکانی: پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا دەکرێتەوە
__2024_01_08_h16m30s38__ER.jpg)
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و سەرۆکی پەرلەمانیش دیار دەکرێت، بەڵام لایەنە سونییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر جێگرەوەی حەلبووسی.
د.خالید ڕێکانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەست بە دەوامی خۆی بکاتەوە و ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکرێت، بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەماندا دانوستان لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانەوە بکرێت، بەڵام تا ئێستا لایەنەکانی سوننە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیارکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان.
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: پێشتر سێ کەس لەلایەن کۆتلە سونییەکانەوە کاندید کرابوون بەمەبەستی ھەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ پێکھاتەی سوننەیە.
د.خالید ڕێکانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پەرلەمان چاوەڕێی لایەنە سونییەکانە بۆ دیارکردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبووسی ئەگەر بێت و ئەوان نەگەیشتنە ڕێککەوتن و کەس دیارنەکرا ئەوە لەنێو پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام پۆستەکە ھەر بۆ کەسێکی سونەیە و پشکی ئەوانە.
قائید میرۆ




