سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بالیۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز د. ئه‌ندریا ناسى، باڵیۆزى نوێى نه‌مسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له به‌ڕێز ناسى كرد كه پله‌ى نوێنه‌رایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بۆ باڵیۆزخانه به‌رز بووه‌وه و به‌ڕێزیان وه‌ك باڵیۆزى نه‌مسا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزى نه‌مسا سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى و كولتووریدا. له‌مباره‌یه‌وه باس له نیازى نه‌مسا بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان كرا.
دۆخى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




