٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار پارکێکی گەورە لە ھەولێر دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر گوتی: لە پارێزگای ھەولێر دەست بە دروستکردنی پارکێکی گەورە کراوە، زیاتر لەیەک ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگ تەواو بێت و بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای ھەولێر.

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پارکێکی تازەی گەورە لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی ژیان دەست بە دروستکردنی کراوە کە لەسەر ڕووبەری ١٧ھەزار مەتر دروست دەکرێت و بەشێوەیەکی سەردەمیانە دەبێت و ملیارێک و ٤٩ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە لەماوەی شەش مانگ گەر کەش وھەوا رێگە بدات تەواو بکرێت.
ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: ئێستا لە پارێزگای ھەولێر ٢٠ پارکی گەورەمان ھەیە و کۆی گشتی ٥٠٠ پارک و باخچە و سیاج و دارستان و پارکی بچووک ھەیە، بەردەوامیش کار دەکەین بۆ ئەوەی ژمارەکە زیاتر بێت و ڕێژەی سەوزایی لە ھەولێر زیادبێت. 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار