نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/1/8 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى ماڵئاواییدا به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه له عێراق، سوپاسى به‌ڕێز ئێریك شۆڤالیێ، باڵیۆزى فه‌ره‌نساى له عێراق كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ خواست.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و دۆستایه‌تیى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شۆڤالیێ سوپاس و پێزانینى بۆ هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى خواست هه‌مان هاریكارى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى داهاتووى فه‌ره‌نسا له عێراق به‌رده‌وام بێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز یان برێم كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، باس له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق و ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 و دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.




