مەکتەبی سیاسی پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی فاتمە محەممەد دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتمە محەممەد) کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکهی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتمە محەممەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە محەممەد) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە خوای گەورەش داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دووربگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ی کانوونی دووەمی٢٠٢٤




