٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵی ڕابردوو دەیان پڕۆژە لەلایەن شارەوانی دھۆکەوە جێ بەجێکراون

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ساڵی ڕابردوو دەیان پڕۆژە لە سنووری شاری دھۆک جێبەجێکراون و بڕیارە ئەمساڵیش چەندین پڕۆژە دیکەی خزمەتگوزاری بخرێنە بواری جێبەجێکردن.

ئیسماعیل مستەفا، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو لە سنووری شارەوانی دھۆک بە گوژمەی زیاتر لە ٢٥ ملیۆن دۆلار پڕۆژە جێبەجێکراون، بەشێک لەو پڕۆژانە تەواوکراون و بەشێکی دیکەیشیان لەژێر جێبەجێکردندان، سەرجەمیان ٧٥ پڕۆژەی ھەمەجۆرن، دوای تەواوبوونیان شاری دھۆک دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک گوتی: ساڵی ڕابردوو سەرۆکایەتی شارەوانی دھۆک گرینگییەکی زۆری بە دروستکردنی پارک و چاندنی گوڵ داوە و پێنج پارک لە سەنتەری شاری دھۆک دروستکراون بۆ خزمەتی ھاووڵاتییان و نیشاندانی ڕووی جوانی دھۆک لەگەڵ چاندنی ھەزاران دار و نەمام و گوڵ.

ئیسماعیل مستەفا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەر ساڵی ڕابردوو لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری مامەڵەی ھاووڵاتییان بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەبراون، ئەمساڵیش کار بۆ جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەی دیکە دەکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار