٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی: بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت، ھەندێک ڕێکار ماوە تەواو بکرێت دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و کێشەی ئاوی قەزای دەربەندیخان بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ساڵانێکە وەستاوە تەواو دەکرێت، تیچووی پڕۆژەکە ٢٥ملیۆن دۆلارە و ٥٠%ی تەواو بووە و پێویستی بە ١٥ملیۆن دۆلاری دیکە ھەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بۆیە بڕیاری تەواوکردنی دەرچووە و ھەندێک ڕێکار ماون تەواو بکرێن، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیە گرنگە و بەتەواوی چارەسەری کێشەی کەمئاوی قەزاکە دەکات.

ئاری ئەحمەد گوتیشی: چەندین ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی وەستابوون، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژەیە دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای دەربەندیخان.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار