شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
__2024_01_06_h16m29s0__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و سبەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی دەستپێدەکات.
کەمێک بەر لە ئێستا شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە سەبارەت بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و ھەمواری یاسایی بوودجەو تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێمی کوردستان و ئەو بابەتانەن کە لەسەر مێزی گفتوگۆ باس دەکرێن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بەدوای گەیشتنە بە چارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانە.
پێشەوا ھەورامانی
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی




