ڕێکارەکانی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی وەبەرھێنان لە ئاکرێ و بەردەڕەش تەواوبوونە
__2024_01_06_h15m59s29__ER.jpg)
ئاکرێ _KDP.info_ بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک گوتی: ھەموو ڕێکارەکانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنان لە ئاکرێ و بەردەڕەش تەواو بوونە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە، چونکە تەنیا ماوە بینایەیەک بگرین و دەست بەکاربێت.
دکتۆر ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھەیە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنان لە ئاکرێ و بەردەڕەش، بینایەی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ئاکرێ دەبێت و بەرێوبەریشی بۆ دیار کراوە و ئێستا تەنیا ماوە بینایەیەکی بۆ بگرین و دەست بەکار بێت، چونکە بەڕێوەبەریشی بۆ دیاری کراوە، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ ئاکرێ و بەردەڕەش دەبێت و سەرپەرشتی پڕۆژەی ھەردوو قەزا دەکات، ئەوان مامەڵەکان وەردەگرن و ئێمە تەنھا مۆڵەتەکان بە پڕۆژەکان دەدەین، ئەگەرنا سەرپەرشتی پڕۆژەکان و چاودێریکردن ئەوان خۆیان دەیکەن.
دکتۆر ھەڤاڵ سدیق گوتیشی: بۆ بەکرێگرتنی بیناش دوو شوێنمان دیاری کردووە، تەنھا ماوە ڕەزامەندی لەسەر کرێ و شوێنەکە بدرێت، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستبەکار دەبێت.
سدیق باسی لەوەشکرد: لە سنووری قەزای ئاکرێ ١٣ پڕۆژەی وەبەرھێنان، لە بەردەڕەشیش ١٤ پڕۆژە ھەنە، بۆیە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش.
بڵند ئیبراھیم




