٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشەم 4ـی كانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە ئەمنییەکان ئاڵوگۆڕ کرا و هەروەها ئیدانەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پیرمام کرا.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکوومەتی فیدڕال تاوتوێ کرا کە پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار