"درۆنچییەکان دەدۆڕێن"
_(1)__2024_01_04_h17m58s9__HK.jpg)
ماوەیەکە گرووپە لەیاسا دەرچووەکان بە درۆن هێرش دەکەنە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەمەش نیشانەی بێ هێزبوونی ئەو گرووپە لەیاسادەرچووانەیە کە لە ئیفلاسی جەماوەردان و دەیانەوێت بە دروشمی بریقەداری موزەیەف سەرەنجی خەڵک بۆ خۆیان ڕابکێشن، بەڵام دیارە ئەو درۆنچییانەش وەک هەموو ئەوانیتر دەدۆڕێن.
لە بارەی ئەو هێرشە شکستخواردووەی درۆنچییەکان، میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی دەڵێت: ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی هەوڵی تێکدانی بوون و مافەکانی کوردستان دەدات و درێژە بە هەوڵە ترسنۆکەکانی دەدات، لە پەردەی تاریکی و بێشەرمی خۆیانە.
میسال ئالووسی دەڵیت: ئەم میلیشیایانە گوماناوین و دەیانەوێت پێگەی کوردستان بێ هێزبکەن: ئەوان لەوپەڕی ئیفلاسی خۆیاندان لە هەموو ڕووێکەوە و ناویان دیارە لە نێو جیهاندا.
ئالووسی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی بە ئەنقەست پێشمەرگەی کردە ئامانج، ئەو گرێ شاراوە خراپانەن، کە ژیان و دەستوور تێکدەدەن و دوژمنی بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانن.
ئەوەی بۆ ئالووسی جێگای سەرسووڕمانە، بێدەنگیی بەشێک لە سیاسەتمەدار و لایەنەکانە و دەڵیت: ئەمە دەرخەری حالەتێکی ترسناکی زەلیل بوونە.
گوتیشی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر ژیرانە کاردەکات و نایەوێت پشێوی و شەڕ و ئاژاوە دروست ببێت، دەیەوێت هەمیشە دۆخی سیاسیی عێراق و کوردستان ئارام بێت و برایەتی لە نێوان کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتەکاندا هەبیت.
کـــــاروان بـــاعەدری




