٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتی: نەوت لە بەغدا گەیشتووە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە ھاتنی نەوتی سپی لەبەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ڕۆژانە بەشێکمان بۆ ڕەوانە دەکرێت، بڕیارە ١٥ملیۆن و ٨٠٠ھەزار لیتر ڕەوانە بکەن، تا ئێستا ٢ملیۆن لیترمان بەدەست گەیشتووە و ڕۆژانە چەند تەنکەرێکمان بەدەست دەگات، ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە دەکرێت.
ئاری کاکەشین گوتیشی: بڕیارە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە بکرێت، بۆ دابەشکردنیش دەسەڵات بە پارێزگاکان دراوە، تەنیا چاوەڕێی بڕیاری وەزارەت دەکەین ھەر خێزانێک چەند لیتر نەوتی پێبدرێت و نرخەکەشی چەند بێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار