نێچیرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه‌كانى ئێران ده‌كات
__2024_01_03_h20m48s6__HK.jpg)
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆرستییانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانیان له كۆمارى ئیسلامیى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌یان هاووڵاتیى ئێرانى گیانیان له ده‌ستدا و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین. خواى مه‌زن گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده‌ی كه‌سوكاریان ببه‌خشێت، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/1/3




