سکرتێری نوێی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەست بەکاربوو
__2024_01_03_h20m45s42__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی سکرتێری یەکێتی ئافرەتان کراو زیبا تەھا شاھین وەک سکرتێری نوێ لە شوێنی دکتۆر ڤیان سلێمان دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ ٣ی ١ی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ھەڤاڵ (مەحموود محەممەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵ ( ھیوا ئەحمەد مستەفا ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و ھەڤاڵ ( شیلان شێخ جعفر ) بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ھەڤاڵانی بەش و نوێنەرانی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و بەشی کارگێڕی و دارایی و دادگا، لە مەراسیمێک دا ئاڵوگۆڕی سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدرا.
لە وتەیەکدا ھەڤاڵ ( ھیوا ئەحمەد مستەفا ) دەستخۆشی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی پێشوو کرد کە کار و ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باش ڕاپەراند و پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی نوێ خواست لە کارەکانیان.
دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم، ھەڤاڵ ( زیبا تەھا شاھین ) وەک سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ھەڤاڵانی ھەڵبژێردراوی مەکتەبی سکرتاریەت دەست بەکار بوون.
لە بەشیکی تری مەراسیمەکە سوپاس و پێزانینی مەکتەبی سیاسی و بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، پێشکەش بە ھەڤاڵ ( د.ڤیان سلێمان ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری پێشووی یەکێتیەکە کرا، کە ماوەیەک بە سەرکەوتووانە کارەکانی وەک سکرتێر ڕاپەڕاندووە.




