٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەتی ھەرێم و بەغدا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: گفتوگۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ھەفتەی داھاتوو ڕەوانە بکرێت و کار دەکەین بە زووترین کات ھەموار بکرێتەوە و پشکی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ھەموارکراو ڕەوانە بکرێت.

مەریوان قەرەنی: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نۆی ئەم مانگە وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و کۆتایی بە پشووی پەرلەمان دێت، پلان و بەرنامە و ئەولەویەتی کارەکانی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی بودجەی ھەرێمی کوردستانە، چونکە گفتوگۆ بەردەوامە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەک ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ھەموارکردنەوەی بودجە، چاوەڕێ دەکەین لەم دوو ھەفتەیە پڕۆژەکە بگات، لەگەڵ گەیشتنیشی بۆ پەرلەمان کاردەکەین بەزووترین کات ھەموار بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی گفتوگۆ بەردەوامە و ھەندێک کار ماوە تەواو بکرێن.

مەریوان قەرەنی گوتیشی: تا بودجە ھەموار دەکرێتەوە و بەپێی یاسای ھەموارکراو بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت ڕێگای دیکە دەگیرێتە بەر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، چونکە ناکرێت لە تەواوی عێراق تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەدرێت و خەڵکی ھەرێمی کوردستان برسی بکرێت، بۆیە چاوەڕێی بەرنامە و پێشنیارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین و کارەکانی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجام دەدەین.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار