لە ئامێدی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی قەزای ئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزاکە جێبەجێ دەکرێن و حکوومەت چوار ملیار و نیوی بۆ ئەو مەبەستە دابین کردوە.
وارشی سەلمان، قایمقامی ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە سنووری قەزای ئامێدی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆژانە دابین کردووە، دوای تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر ناوچەکە دەبێت، چونکە ئەو پڕۆژانە پێویستی دەڤەرەکەمانن بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری.
قایمقامی ئامێدی دەڵێت: پڕۆژەکان هەمەجۆرن لەوانە دروستکردنی ڕێگای پیادە بۆ چەندین ناوچەی شوێنەواریی ئامێدی، دروستکردنی شەقام لە ناحیەی سەرسەنگ و پارکێکی نوێ لە شارەدێی سەرسەنگ.
وارشین سەلمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا پارکی دەروازەی ئامێدی لە قۆناغی کۆتاییە و دوای تەواوبوونی بەڕووی هاوولاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ساڵی ڕابردوو چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، چونکە دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک پڕۆژە لە ئامێدی جێبەجێکران.
قائید میرۆ




