چوار یاریگای وەرزشی لە سنووری دوو قەزا و دوو ناحیە نوژەندەکرێنەوە

ئاکرێ _KDP.info_ سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاکرێ گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی وەرزش لە ھەرێمی کوردستان ملیارێک و ٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ کەرتی وەرزشی لە سنووری ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش خەرج کردووە کە چوار یاریگای پێ نوژەندەکرێنەوە و دوو ئۆتۆمبێلیشی بۆ ھاتوچۆ بۆ ھەردوو یانەی ئاکرێ و بجیل کڕیووە.
سەڵاح ئیبراھیم، سەرۆکی یانەی وەرزشی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک و ٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ کەرتی وەرزشی بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش خەرج کرد بۆ نوژەنکردنەوەی چوار یاریگای ئاکرێ و بەردەڕەش و دینارتە و گردەسێن و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ یانەی ئاکرێ و بجیل.
سەڵاح ئیبراھیم گوتیشی: یاریگای بەردەڕەش و دینارتە لە قۆناغی فریزکردن دایە و گردەسێنیش بە ھەمان شێوە، ئەوەی ئاکرێ بەھۆی ئەوەی پڕۆژە بووە لە قۆناغی مکەسەر دایە و چاوەڕێ دەکرێت سلفە خەرج بکرێت و ئەویش تەواو بکرێت، ئەو یاریگایانە پێویستییان بە نوژەنکردنەوە ھەبوو ، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پارەیەی خەرج کرد بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری کەرتی وەرزشی لە سنووری ئەو قەزا و ناحیانە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




