٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی کۆمسیۆن: ئێمە پابەندین بە ئەنجەمدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: ئێمە وەکو کۆمسیۆن پابەندین بە ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ھیچ باسێک نییە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن دوابخرێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و شەش جۆر سیستەمی  بۆ ئەو مەبەستە پەسەند کردووە، ئەوانیش سیستەمی پێشنیارکردن و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان و سیستەمی بانگەشەی ھەڵبژاردن و سیستەمی چاودێرانی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی و سیستەمی چاودێرانی نێودەوڵەتی و دەزگا ڕاگەیاندنەکان و سیستەمی بریکاری کاندید و ھاوپەیمانەکان.
گوتەبێژی کۆمسیۆن باسی لەوەش کرد: حزبەکان دەتوانن بەشداری بکەن لە ھەڵبژاردن بەپێی یاسای حزبەکان ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ و یاسای حزبەکانی ھەرێمی کوردستان ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣ دەتوانن بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەن، ئەو حزبانەی لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم تۆمارکراون و مافی بەشداریکردنیان ھەیە  ٣٨حزبن.
دەشڵێت: ١٧حزب لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون بەپێی یاسای حزبەکانی ساڵی ٢٠١٥ ژمارە ٣٦ و ٢١حزب لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون و مافیان ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن.
جومانە غەلای باسی لەوەش کرد: تاوەکو ئێستا شتێکی فەرمیی نییە ھەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان دوابخرێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار