دیاری حوسێن: پارتی پێداگری دەکات ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت
__2024_01_02_h16m19s51__ER.jpg)
سلێمانی_KDP.info_ یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی _ ھەڵبجە گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان پێی خۆشە نەک لە وادەی خۆیدا بگرە زووتریش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت لەپێناو پاراستنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و نەھێشتنی بۆشایی یاسایی، ھەر بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی ئامادەیە و ئامادەکاریشی کردووە .
دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی _ ھەڵبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بەکارەکانی ھاتووە و بۆشایی یاسایی ھەیە، پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونەی ھەیە پارێزگاری لێبکەین، چونکە ھەڵبژاردن نەکرێت گرفتێکی گەورەمان بۆ دروست دەبێت و پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەوەی من دەبینم لە عێراق حەز ناکەن ھەڵبژاردن بکرێت، ھەندێک لایەنی دەرەکیش پشتگیری لەو بۆچوونە دەکەن، لەبەر ئەوەی ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر ھەرێم لەژێر دەسەڵاتی ھێزە عێراقییەکاندایە نەک داعش، کەواتە پێویستە یەک دەنگی ھەبێت و ھەمووان پێکەوە داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بکەین و کۆتایی بە بۆشایی یاسایی بێت.
دیاری حوسێن گوتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە لەگەڵ ئەوەدایە نەک لەکاتی خۆی بەڵکو پێشتر ھەڵبژاردن بکرێت، چونکە پارتی تەواو ئامادەیە و ئامادەکاری خۆی کردووە و لەدەنگدەری خۆشی دڵنیایە.
بڵند ئیبراھیم




