سبەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سبەی لە ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن دەست پێدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سامان سویلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبەی ٣/١/ ٢٠٢٣ لە ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی خوێندن لە پۆلی چواری سەرەتایی تاوەکو پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکات، لەبەر ئەوەی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی پێش پشووی سەری ساڵ ھەڵسەنگاندنیان ئەنجامداوە، بۆیە سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی دیکە دەستپێدەکات.
سامان سویلی گوتیشی: تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاستی قوتابخانەکان ئامادەکاری بۆ دەکرێت و پرسیارەکانیش ماموستا خۆی دایاندەنێت و ئامادەکاری باشیان کردووە، چونکە وەزاری نییە بۆ ئەوەی لەسەرئاستی وەزارەت ئامادەکاری بکرێت.
سویلی ڕوونیشیکردەوە: ئەو تاقیکردنەوانەی سبەی دەستپێدەکات کۆتایی وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنە لە ھەرێمی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




