٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەممەری بۆ KDP: پێویستە ھەرێم لەسەر ئەم ھێرشکردنە بریار وەربگرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی ناوەندی ھزری سیاسیی  دەڵێت، ھێرشکردنی ئەو گرووپانە بۆ سەر ھەولێر و بنکە و بارەگاکان ھیچ ڕەوایەتیەک ھەڵناگرێت، ئامانجیش لەم ھێرشانە ئه‌وه‌یه‌ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سیاسەتی ئەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە ڕازی بێت". 

د.ئیحسان شەممەری، سەرۆکی ناوەندی ھزری سیاسیی، لە کورتە ھەڤپەیڤینێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەڵێت: "ھێرشکردنی ئەو گرووپانە بۆ سەر ھەولێر و بنکە و بارەگاکان پێشتریش ھیچ بیانوو ئەگەرێک نەبوو، بەڵام ئەمجارە ستراتیژییەتی ھێرشکردن گۆڕدراوە و ھێرشی پێشمەرگە و ناوچەکانی ھەستیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن ئەمەش ھیچ ڕەوایەتیەک ھەڵناگرێت و ئەمە دوورە لە ھەموو سیاقاتیک و ھیچ موبەرێرێک نیە بۆ ئەم گرووپانە".

د.ئیحسان شەممەری، ئاماژە بەوەدەکات: "ئەم ستراتیژییە ئەوەیە دەیانەوێت گوشار لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن بە سیاسەتی ئەو گرووپە لە یاسا دەرچووانە ڕازی بێت".

وەک سەرۆکی ناوەندی ھزری سیاسیی دەڵیت، ئەم کارانەی ئەم گرووپانە دەیکەن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسان و ھەروەکو سەرۆکی حکوومەتی عێراقیش بەکاری ''تیرۆرستی'' ناوزەندکردوون، سەرەڕای ئەوەش حکوومەتی عێراق نەیتوانیووە ئەو ھێرشانە ڕابگرێت و پاراستنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بارەگا و بنکەکانی ئەمریکا بکات و، دڵگرانیشە بەم ھێرشانە و پێویستە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەم ھێرشکردنە بریار وەربگرێت چوونکە حکوومەتی عێراق نەیتوانیووە ئەم ھێرشکردنە ڕابگرێت.

 

کــــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار