٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەبدول مەلا عەلی ناوگردان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان) کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری شارەزوور و سەیدسادق، خوالێخۆشبوو (عەبدول مەلا عەلی ناوگردان)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و خزم و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار